zagros news agency

هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی درۆنەکیان لە ئازمانی دێرەزۆر خستە خوارەوە

 

ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی‌کردەوە، هێزی هاوپەیامانیی نێودوڵەتی درۆنەکیان لە ئاسمانی گوندی حوجەی سەر بە شارۆچکەی “بسیرە” لە خۆرهاڵاتی دێرەزۆر خستووەتە خوارەوە.

بە پێی هەواڵی ڕوانگەی سووریا، ئەم درۆنە سەر بە چەکدارانی لایەنگری ئێران بووە و بە درۆنی چاودێریی هاوپەیمانان هەستی پێ‌کراوە و خراوەتە خوارەوە.

پارێزگای دیرەزۆری سووریا لە خۆرهەڵاتی ئەم وڵاتە کەوتووتە سەر سنووری عێراق. شارۆچکەی ئەلبووکەمال شوێنی نیشتەجێ‌بوونی گروپە چەکدارە عێراقیەکانی سەر بە ئێرانیش کەوتووەتە خۆرهەڵاتی پارێزگای دێرەزۆر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی جیهانی: بنیاتنانەوەی سووریا ٢١٦ ملیار دۆلاری پێویستە

یاسین

مێتا کار لەسەر پەرەپێدانی ملوانکەیەکی زیرەک بە تەکنەلۆژیای AI دەکات

یاسین

سێیەم گەورەترین  بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە گەرمیان دروست دەكرێت

سەڵاح