ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مه‌سرور بارزانی به‌ردی بناخه‌ی سایلۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی دانا

 

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ی6ی2024، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناخه‌ی سایلۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی دانا.

له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌بجه‌ سیمبولی سته‌ملێكردنه‌ له‌ خه‌ڵكی كوردستان، پێویسته‌ كه‌رتی تایبه‌ت له‌ پڕۆژه‌ گرنگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداربێت، پێویسته‌ به‌غدا هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پارێزگا بناسێنێت و بوودجه‌ی بۆ دابین بكات، پێویسته‌ رێككاره‌كانی به‌ پارێزگای بوونی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌زوویی ته‌واوبكرێن.

گوتیشی، هەوڵەکانمان بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشوو چڕ دەکەینەوە و پێویستە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا هاودەنگ و هاوهەڵوێست بن.

باسی له‌وه‌ش كرد، خۆشحاڵم جارێکی دیکە دەرفەتی ئەوەمان بۆ ڕەخسا کە بێینەوە خزمەتی خەڵکی خۆشەویست و نیشتمانپەروەری هەڵەبجە بۆ دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی سایلۆی هەڵەبجە کە پێویستە لە کاتی خۆی و بەپێی مەرج و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکرێت و بخرێتە خزمەتی خەڵك و جووتیارانی ئەم دەڤەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ بڕیارێك هۆشداری ده‌ده‌ن

سەڵاح

په‌رله‌مانتارێك بۆ سوودانى: چوار هه‌زار تۆن مه‌وادى ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌نده‌ره‌كانى به‌سڕه‌ هه‌ڵگیراون

سەڵاح

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر

سەڵاح