zagros news agency

خواردنەوەیەک مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاددەکات

جەڵتەی مێشک بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی مردن لەجیهاندا دادەنرێت، بۆیە زانایان ڕێنمایی زۆر دەدەن دەربارەی ئاگاداربوونی تەندروستی مێشک و پارێزگاریکردن لێی.

جەڵتەی مێشک بەهۆی چەندی هۆکاری جیاوازەوە ڕوودەدات سیستمی خۆراکی و خواردنەوە ناتەندروستەکان یەکێکن لە هۆکارە سەرەکیەکانی، خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارن بۆ تێکچوونی لێدانی دڵ، ئەمەش مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک پێنج هێندە زیاددەکات.

خواردنەوە وزەبەخشەکان ڕێژەیەکی زۆر کافاینیان تێدایە، بەپێی زانیاری پزیشکەکان هەندێک لەو کەسانەی بەردەوام ئەو خواردنەوانە دەخۆنەوە کاتێک باری تەندروستیان تێکدەچێت و دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە تووشی جەڵتەی مێشک یان خوێنبەربوونی مێشک بوون، بۆیە پێویستە خواردنەوە وزەبەخشەکان نەخورێنەوە ئەگەر لەکاتی پێویستیشدا خورانەوە بەڕێژەیەکی زۆر کەم بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار خواردنی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات توشبووانی شەکرە دەتوانن بیخۆن

lana

چوار خواردنەوە یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدەن

lana

ئایا زەردێنەی هێلکە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت

lana