zagros news agency

جامی یۆرۆ.. تورکیا شکستی بە نەمسا هێناو گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە دوا یاریی قۆناغی 16ی جامی یۆرۆ، هەردوو هەڵبژاردەی نەمسا و تورکیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی تورکیا توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە نەمسا بهێنێت.

 

هەر لە سەرەتای گێمی یەکەمدا و لە خولەکی یەکدا مێری دەمیرال گۆڵی یەکەمی تورکیای تۆمارکرد، دوای ئەوە هەردوو هەڵبژاردە بەردەوامبوون لە فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو گێمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە گێمی دووەمدا، هەردوو لا چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کرد، تا لە خولەکی 59دا دەمیرال گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد،

لە خولەکی 66 دا میشێل گریگۆریچ گۆڵێکی بۆ نەمسا تۆمارکرد،دوای ئەوە چەندین هەوڵی تر درا بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی تورکیا گەیشتە قۆناغی داهاتوو و ڕووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە، نەمساش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیجەر یۆرانیۆمەکانی خۆی لە بازاڕ دەفرۆشیت

سەڵاح

ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئەگەر لە خاکی سووریاوە هەڕەشە لەسەر وڵاتەکەیان هەبێت، وەڵامی پێویست دەدەنەوە

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە

دڵشاد