zagros news agency

سەرۆکی جەهەپە لە تورکیا داوای هەڵبژرانی پێشوەختە دەکات

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، رایگەیاند، داوا دەکەن دوای دوو مانگ هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچیت.
ئۆزەل گوتیشی، خەڵک داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات، ئەوانیش داواکاریی خەڵک پشتگوێ ناخەن و هەمان داواکارییان هەیە.
ئۆزەل دەڵێت: ئاکپارتی و حکومەتی تورکیا داهاتی دەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنەکان بەکارهێناوە و ئێستاش لەکاتیکدا هەڵاوسان تەنگی بە هاووڵاتییان هەڵچنیوە، ڕەتی دەکاتەوە مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران بەرزبکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنقەرە؛سەرۆکی دەزگای میت و وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبوونەوە

سەڵاح

رێنوێنی بۆ وەرگرتنی گەنم لە سنووری مادەی 140 بڵاو كرایەوە

گوران

نرخەکانی نەوت زیاتر ڕوویان لە دابەزین کرد

سەڵاح