zagros news agency

فایەق زێدان: سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا گرینگ و مێژووییە

 

سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی سەردانەكەی ئەمڕۆی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و زنجیرە دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق، رایگەیاند كە سەردانەكە گرینگ و مێژووییە.

لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی و شاندی یاوەری بۆ بەغدا، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ فایق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوویەوە.

لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان و دواپێشهاتە هەرێمایەتییەکان تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا ڕاگەیاند و بە گرینگ و مێژوویی وەسف کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

کارکردن لە پرۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی (کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل) بەردەوامە

سەڵاح

بەرپرسێکی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق لە پۆستەکەی لادرا

گوران

ئەنجوومەنی وەزیران چوار پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات

یاسین