ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دەستخۆشیی بۆ توێژێک دا

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی هاندان بۆ پزیشکانی سڕکردن لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان.

لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتەکانی تەندروستی، دارایی و ئابووریی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی کردووە، سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشان داوە لەسەر خەرجکردنی هاندان بۆ پزیشکانی خاوەن پسپۆڕی سڕکردن لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی.

لە نووسراوەکەدا هاتووە: “لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی، خزمەتکردنی هاووڵاتییان، پاڵپشتیکردنی پزیشکانی سڕکردن و چارەی گرفتی کەمی ژمارەی پزیشکانی خاوەن پسپۆڕی سڕکردن بە ڕەچاوکردنی زۆری پێویستی نەخۆشخانە و سەنتەر پزیشکییە حکوومییەکان، ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی هاندان”.

هاوکات لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، “لە بەرامبەر خەرجکردنی ئەو هاندانە، پزیشکانی سڕکردن کە لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی تەنسیب دەکرێت بۆ سەر وەزارەتی تەندروستی، دەرماڵەی خۆتەرخانکردنی زانستییان لێ دەبڕێت لە ماوەی تەنسیبەکەیان”.

هەروەها پزیشکانی سڕکردن پابەند دەکات بە تەواوی ڕۆژانی دەوامی بەیانیان و ئێشکگرتن لە نەخۆشخانە و سەنتەرە پزیشکییە حکوومییەکان لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی ڕاسپاردووە وەک لایەنی تایبەتمەند بە جێبەجێکردنی ڕێنمایی و مەرجەکانی خەرجکردنی هاندان بۆ پزیشکانی سڕکردن، بەپێی خشتە و ڕێنمایی دیاریکراو، ئەو نووسراوە جێبەجێ بکات.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

یاسین

مه‌ترسی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ زۆرتر ده‌بێت، بایدن هۆشداری ده‌دات

سەڵاح

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین