ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرۆسەی دەنگدان لە بەریتانیا بەردەوامە و ریشی سووناك و پارتەكەی دۆخیان خراپە

 

پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی بەریتانیا، بەردەوامە، 46 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە، تا كاتژمێر 10ی شەو بەكاتی لەندەن بەردەوام دەبێ، پێشبینی دەكرێت، پارتەكەی ریشی سووناك سەرۆك وەزیران، دوای 14 ساڵ لە دەسەڵات دوور بخرێتەوە.

دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان بەرووی دەنگدەرانی بەریتانیا كرایەوە، پرۆسەكە لە كاتژمێری حەوتی بەیانی بە كاتی لەندەن دەستی پێكرد و تا كاتژمێر 10ی شەو بەردەوام دەبێت.

كەمێك پێش ئێستا، ریشی سووناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و هاوژینەكەی بەرەو سندووقەكانی دەنگدان رۆیشتن و دەنگیان دا.

هەڵبژاردنی بەریتانیا لە 650 بازنە پێكدێت، 46 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە، و لە هەر بازنەیەك نوێنەریان هەڵدەبژێرن.

هاوكات كام حزبە زۆرینەی كورسییەكان بە دەست بهێنێت كە 392 كورسییە، ئەوا سەرۆكی حزب دەبێتە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.

بەگوێرەی راپرسییەكانی كراون، حزبی “پارێزگاران” بەسەرۆكایەتیی ریشی سووناك، لەم هەڵبژاردنەدا، شكست بهێنێت، هاوكات حزبی “كار” كە پارتێكی پۆزسیۆنە دوای 14 ساڵ براوە بێت.

كیەر ستامەر، سەرۆكی پارتی كار، ئاماژەی بەوە 14 ساڵ ناخۆشی و ئاژاوە و شكست و دابەشبوونیان بەرێ كردووە، ئەو هەڵبژاردنە كۆتایی بەوە بهێندرێت.

لەم هەڵبژاردنەدا، 101 پارت و 459 كاندیدی سەربەخۆ ركابەری دەكەن، بەڵام تەنیا دوو پارتی سەرەكی ركابەری بەدەست هێنانی زۆرینەی كورسییەكان دەكەن، ئەوانیش پارتی پارێزگاران و كارە.

لە چەند ساڵی رابردوو، پارتی پارێزگاران، بەهۆی گەندەڵی، خراپی دۆخی ئابووری، كەمی خزمەتگوزاری، ئابڕووچوونی بەشێك لە سیاسەتوانانی و كەسایەتییەكانی وایكردووە، لایەنگرانی پارتەكە دوور بكەنەوە.

خولی پەرلەمانی بەریتانیا، بۆ ماوەی پێێنج ساڵ بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

هەناردەی پێداویستییە خۆراکییەکان لە تورکیا بۆ عێراق بە 21% زیادی‌کردووە

یاسین