zagros news agency

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 1ـی ئاداری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکاندا 711 ملیۆن و 844 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

لەو داهاتە 282 ملیۆن و 144 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 429 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

لە فیلمەکەدا تیمۆتی چەلامێت، ئەکتەری ئەمریکی، زندێیا، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلۆنۆڤە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆنسێرتەکەی شاکیرا لە ئەردەن بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

ART

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART

خراپترین فیلمەکانی 2025 خەڵاتکران

ART