zagros news agency

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

داهاتی فیلمی ئەکشن “The Fall Guy” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشكرا کرا.

ئەم بەرهەمە لە 3ـی ئایاری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 148 ملیۆن و 726 هەزار دۆلارە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 77 ملیۆن و 275 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 71 ملیۆن و 450 هەزار دۆلارە.

لەم بەرهەمەدا رایان گۆسلینگ رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت کە بەم دواییە لە فیلمی “باربی” رۆڵی سەرەکی گێڕاوە و دەنگدانەوەی زۆری هەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەیدی گاگا حەوت کۆنسێرتی دیکە بۆ گەشتە هونەرییەکەی زیاد دەکات

ART

“بەخێربێن بۆ دێری”؛ ترس و تۆقاندن لە سێ سەردەمی جیاوازدا

ART

گۆرەوییەکی مایکل جاکسن بە زیاتر لە 6000 یۆرۆ فرۆشرا

ART