zagros news agency

پرسه‌نامه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ كۆچی دوایی یاسه‌مین كاكه‌یی

 

بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (یاسەمین کەیکاوس کاکەیی)، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان  پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كرد.

ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:

هەڤاڵانی بەڕێز (مەحموود عەلی ڕەزا و سوەیلا عەلی ڕەزا)

بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو (یاسەمین کەیکاوس کاکەیی)مان بیست، خۆمان بە پرسەباری ئەو کۆستەی ئێوەو خانەوادە بەڕێزەکەتان دەزانین و

ئومێدەوارین دڵنەوایی هەڤاڵ و خزمان ببێتە مایەی سەبووریتان و ئەمە دواهەمین کۆست و خەمتان بێت.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۷ی تەمووزی٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

فایەق زێدان: سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا گرینگ و مێژووییە

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن

یاسین

په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی پشووی سبه‌ی راگه‌یندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

یاسین