ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە د. سەیوان عەلی ڕەزا دەکات

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی د. سەیوان عەلی ڕەزا، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆی کۆچی دوایی دایکیانەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (7ـی تەمموزی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی د. سەیوان عەلی ڕەزا، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەکردووە: بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێز د. سەیوان عەلی ڕەزا، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

لە هەولێر دووەمین چێشتخانەی خێرخوازی دابینکردنی خواردنی بەیانیان بۆ کرێکاران کرایەوە

سەڵاح

بەشێکی بەچاوی ئاوی خواردنەوەی سووریا ژاراوییە

سەڵاح