zagros news agency

رووسیا ڕەتیدەکاتەوە نەخۆشخانەی منداڵانی لە پایتەختی ئۆکرانیا بۆمباباران کردبێت

دیمتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا دەڵێت سوپای وڵاتەکەی نەخۆشخانەی منداڵان و هیچ جۆرە ئامانجێکی سڤیلی لە خاکی ئۆکرانیا بۆمباباران نەکردووە.
گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا دەڵێت: نەخۆشخانەی شاری کیێڤ لە نێوخۆی ئۆکرانیاوە بۆمباباران کراوە.
لەبەرانبەردا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، بەهۆی بۆمبابارانی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵان لە کیێڤ لەلایەن سوپای رووسیاوە، لانیکەم ٤١ هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای مێتا سزای سەر هەژمارەکانی ترامپی راگرت

یاسین

بارسێلۆنا نرخی فرۆشتنی یاریزانێکی دیاری دەکات

یاسین

ئەمریکا ڕێگەی نەدا فڕۆکەیەکی فەرەنسی بچێتە ئاسمانی وڵاتەکەیەوە

سەڵاح