ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە گوندێکی خۆرهەڵاتی کوردستان بە چەکی ئار.‌پی‌جی هێرش کرایە سەر کۆڵبەران

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، هێزەکانی ئێران لە نزیک گوندی ”تاژاندەرە”ی “شنۆ” هێرشیان کردووەتە سەری یەکێک لەو ماڵانەی کۆڵبەران بۆ پشوودانی خۆیان بەکرێیان دەگرن.

هەنگاو ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای کوژران و برینداربوونی چەند کۆڵبەرێک تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی ئێران و کۆڵبەران ڕووی داوە و دوو پاسدار بریندار بوون. هەروەها ماڵی کۆڵبەرەکان دراوەتە بەر چەکی ئاڕپی‌جی و بەتەواوی وێران بووە.

ناوی کۆڵبەرە کوژراوەکە ڕامین شکاک و خەڵکی شاری سەڵماسە. ژمارەیەک کۆڵبەریش بریندار بوون، یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هاوکات ژمارەیەک ئەسپ و هێستری ئەم کۆڵبەرانە کوژراون و بریندار کراون.

سەرچاوەکانی سەر به کۆماری ئیسلامی هەتا ئێستا زانیارییەکیان لەم بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

sirwan

بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٦۰۰ لاپتۆپ و داتاشۆ بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەر دابین دەکرێت

یاسین

بە فەرمانی مەسرور بارزانی لە بارەی باجەوە چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان درا

دڵشاد