zagros news agency

کۆمیساریای باڵای پەناباران: هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی یارمەتی پەنابەرانی سووریایی کردووە

کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەسەدا ٩٠ی ئاوارەکانی سووریا لە عێراق لە هەرێمی کوردستان ماونەتەوە.

پۆلین فرێنسڵ، نوێنەری کۆمیسیاری باڵا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق بە وەکالەت  گوتی: هەرێمی کوردستان لە ڕووی تەندروستی و پەروەردەوە پاڵپشتییەکی زۆری ئاوارانی کردووە.

پۆلین فرێنسڵ کاتی لێداونی لە کۆنفرانی واژۆ کردنی ڕێنماییەکان سەبارەت بە پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستانی بە بەشداریی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەلینا ڕۆمانووسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، گوتی: وەک کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە بواری پەنابەراندا بەردەوام دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ئەوقاف : پشتیوان بەخوای گەورە و دڵسۆزانی ئەم وڵاتە ئازیزەمان، لەکۆتایدا کوردستان بەسەر ھەموو ئاستەنگەکاندا سەردەکەوێت

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتن

یاسین

هەندێک نیشانەی قاچەکان مەترسی نەخۆشی سەختی لێدەکرێت، پشتگوێی مەخە

یاسین