zagros news agency

ئەم خواردنانە لە نەخۆشی شەکرە دەتپارێزن

نەخۆشی شەکرە کاتێک دروستدەبێت کە کێشە لە ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر لەخوێندا یان ئەنسۆلین دروستبێت، بەیەکێک لە نەخۆشیە درێژخایەنە مەترسیدارەکان دادەنرێت.

سیستمی خۆراکی ڕۆژانە کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی هەیە، بەتایبەتی نەخۆشی شەکرە، هەندێک لە خواردن و خواردنەوەکان لە نەخۆشی شەکرە دەتپارێزن ئەوانیش:

-لیمۆ
یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات و ڕێگری لە زیادبوونی کێش دەکات.

-سپێناخ
دەوڵەمەندە بە کانزای ئاسن و دژەئۆکسانە بەهێزەکان کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.

شۆفان
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە هەوسەنگی شەکر لەخوێندا ڕادەگرێت.

پیاز
سەرچاوەیەکی سەرەکی ماددەی کیرسیتینە کە دژەئۆکسانێکی زۆر بەهێزە یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی گلۆکۆز و کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات.

-سیر
بەشێوەیەکی گشتی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە و ڕێگری لە نەخۆشی شەکرە دەکات.

زەنجەبیل
تایبەتمەندی دژەئۆکسان و بەکتریای هەیە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی گلۆکۆزی خوێن دەدات.

بیبەری تون
مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە، هەروەها ڕێژەی شەکری خوێن ڕێکدەخات.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک: وەرزش و چاڵاكی جه‌سته‌یی تووشبوون به‌ خه‌ڵه‌فان كه‌مده‌كاته‌وه‌

lana

سوودەکانی شەربەتی مانگۆ

lana

کاریگەری خواردنی خێرا لەسەر دەروونی مرۆڤ

lana