zagros news agency

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی پێوانەیی تۆمار کرد

نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد و یەک ئۆنسەی بە 2472 مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

رۆژی سێشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە 2420 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ 2468 دۆلار، کە ژمارەیەکی پێوانەیی بوو، بەڵام ئەمڕۆ دووبارە نرخی زێڕ درێژەیدا بە بەرزبوونەوەکانی و بۆ ماوەیەک نزیکبووەوە لە 2480 دۆلار و ئێستاش لە سەرووی 2470 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

لێدوانەکانی رۆژی دووشەممەی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا لە پەیمانگەی ئابووری  واشنتن کە رایگەیاندبوو، چاوەڕێی ئەوە ناکەن تاوەکو هەڵاوسان دابەزێت بۆ 2٪ و زووتر رێژەی سوودی بانکی کەمدەکەنەوە، بە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ هەژمار دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاریزانێکی لێڤانتی باسی کێشەی نێوان خۆی و ڤینیسیۆس دەکات لەناو یاریگا و پەیامێکیشی ئاڕاستە دەکات

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

بەسەرپەرشتیی پارێزگاری هەولێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا خوانێک بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت ڕێکخرا

یاسین