zagros news agency

موژدەیەك لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵكی هەولێر

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی تەمووزی 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئایندەیەكی نزیكدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەیەكی ستراتیجی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی وەك “موژدە و دیارییەك” بۆ خەڵكی هەولێر ڕادەگەیەنێت.

پارێزگری هەولێر زیاتر گوتی، ئەو پڕۆژەیەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێستا لە ‌قۆناغی كۆتایی جێبەجێكردندایە و بە تەواوبوونی پڕۆژەكە، كێشەی كەمئاوی لە تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر چارەسەر دەبێت.

باسی لەوەش كرد، چارەسەركردنی گرفتی ئاو لە شاری هەولێر لە پێشینەی كارنامەی كابینەی نۆ و خودی سەرۆك وەزیرانە، بۆیە لە زۆربەی گەڕەكەكان گرفتی گەیاندن و دابەشكردنی ئاوی پاك چارەسەر كراوە، ئەو شوێنانەش ماون، لە ئایندەیەكی نزیك گرفتەكانیان چارەسەر دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی : لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرفتی مووچە چارەسەر دەکرێت

یاسین

ڕووسیا: هێرش کرایە سەر شانەیەکی تیرۆریستی

سەڵاح

مەسرور بارزانی: دەمانەوێت سوود لە شارەزایی و ئەزموونی دەوڵەمەندی ژاپۆن وەربگرین

سەڵاح