ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی سەرەکیی گوندی گەڕەسوور خزمەت بە سێ هەزار هاووڵاتیی دەکات

ڕێکخستن و قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی سەرەکیی گوندی گەڕەسوور، لەسنووری قەزای بنەسڵاوەی سەر بە هەولێر، خزمەت بە سێ هەزار هاووڵاتیی دەکات. پارێزگاریی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات، کارە لەپێشینەکانی كابینه‌ی نۆیه‌م و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، گه‌یاندن و دروستكردنی رێگه‌ و بانه‌ بۆ گونده‌كان و كاركردنه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ر و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌ به‌م ناوچانه‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 17ـی تەممووزی 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ یاوه‌ری ئاری نانه‌كه‌لی به‌رپرسی لقی 16ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگار و قایمقامی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی بنه‌سڵاوه‌ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌، پڕۆژەی ڕێکخستن و قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی سەرەکی گوندی گەڕەسوور لەسنووری قەزای بنەسڵاوەی به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ له‌ قۆناغی ته‌واوبووندایه‌.

پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه (سەد و پەنجا و دوو ملیۆن و چوار سەد و پەنجا هەزار دینار)ـه‌ و له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌رباریی پارێزگای هه‌ولێر دروست ده‌كرێت. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌ ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ سێ هەزار هاووڵاتی سوودمه‌ند ده‌بن.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له‌ رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجییەوە‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرفتی ئاو له‌ شاری هه‌ولێر بنبڕ ده‌كات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوە عێراقییەکان: شاندی ئەمنیی عێراقی پەیامی ئەمریکای بۆ ئێران پێبووە

یاسین

ئەنجامی نافەرمی: پارتی 40 کورسی بەدەست هێناوە

سەڵاح

ئوسترالیا سۆشیال میدیا قەدەغە دەکات

یاسین