ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

په‌كه‌كه‌ و کردوە تێکدەرانەکانی

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردبینانه‌ و راستیانه‌ له‌ سه‌ر كرده‌وه‌ وخه‌سڵه‌كانی په‌كه‌كه‌ ، بۆمان ده‌ردكه‌وێت كه‌ په‌كه‌كه‌ هه‌ر له‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ نه‌ك هه‌ر له‌ ڕێره‌وی بیروباوه‌ری نه‌ته‌وه‌یی وكوردایه‌تی لایداوه‌ ، به‌ڵكو هۆكاری ده‌یان شكسته‌ له‌ باكووری كوردستان و زیانی گه‌وره‌شی به‌ دۆزی كورد به‌تایبه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان وبه‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان و شه‌هیدكردن و تاڵانكاری و وێرانكاری و شه‌هیدكردن پێشمه‌رگه‌ و كادیره‌كانی ئیداریی و ئه‌منی و  سووتاندنی سه‌روماڵی خه‌ڵكی كوردستانیان داگیركردووه‌ ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ جیهان وه‌ك تیرۆریست پێناسه‌ی بكات.

كرده‌وه‌ تیرۆریسته‌كانی دوێنی به‌رامبه‌ر به‌ به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئینجا كاره‌ تێكده‌رانه‌ و سووتێنه‌ره‌كانی به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی كاسبكار و سڤیڵی كوردستان و ئینجا تیرۆری دیپلۆماتكار و شه‌هیدكردنی كردنی پێشمه‌رگه‌ و دانانه‌وه‌ی بۆمبی لكێنراو به‌ ئۆتۆمبێلی ده‌زگه‌ ئه‌منییه‌كان و شه‌هیدكردنی كارمه‌ندانی ده‌زگه‌ ئه‌منییه‌كان و دواتر چاوساغی بۆ داگیركه‌رانی كوردستان له‌ سنوورێكی جوگرافیایی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌ تا شه‌نگال و زاخۆ و ئامێدی و مه‌خموور و شوێنه‌ ستراتیژییه‌كانی تر ، له‌گه‌ڵ بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ و مادده‌ی هۆشبه‌ر ئاماژه‌یه‌كی روون و مه‌ترسیداره‌ به‌وه‌ی كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ به‌رژوه‌ندی ناحه‌زان و دوژمنانی گه‌لی كورد كار ده‌كات و جوڵه‌ی پێده‌كرێ.

په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌نگاوه‌ شه‌ڕانگێزییه‌كان و تیرۆریسته‌كانی له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ ده‌یه‌ی رابردوو دژ به‌ خه‌ڵكی كوردستان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌ باڵا و ستراتیژییه‌كانی گه‌لی كوردیان له‌ رووی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كردۆته‌ ئامانجی دوژمنكارانه‌یان ، چونكه‌ ئه‌و كارانه‌ی گروپی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ به‌رژوه‌ندی ناحه‌زان و دوژمنانی كوردستانه‌ و هه‌رگیز ناچێته‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و دروشمه‌ بریقه‌دارانه‌ی كه‌ له‌ رابردوو ته‌نها خه‌ڵكانێكیان پێ فڕیو ده‌دا و گوایه‌ ده‌وڵه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆیان ده‌وێت به‌ڵكو ئێستا ڕێك پێچه‌وانه‌كه‌ی له‌ پێناو خزمه‌تكردن به‌داگیركه‌رانی كوردستان كار ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا ته‌نها بستێكیان له‌ خاكی باكووری كوردستان رزگار نه‌كردووه‌ .

په‌كه‌كه‌، له‌سه‌ره‌تادا هه‌ست و سۆزی گه‌لی كورد به‌ دروشمی چه‌واشه‌كارانه‌ و بریقه‌دار بۆ لایی خۆی ڕاكێشا ودواتر كاریان له‌ سه‌ر هه‌ڵخەڵەخاتدن و ڕفاندنى کور وکچان کردووە و لەوەش کارەساتبارتر ئەوەیە  کە پەکەکە تا ئێستا هیچ سەرکەوتنێێک جگە لە شکست بەدەست نەهێناوە بەڵگەش بۆ ئەو راستییە ئەوەیە کە تەنها بەستێک خاکى باکوورى کوردستانیان رزگار نەکردووە و بەڵکو بە پێچەوانەوە وێرانیان کردووە ، بگرە بەردەوام کارى تێکدەرانە و قێزەوەنیان ئەنجامداوە تا کارى تیرۆریستى  و نانەوە ئاژاوە و زیانگەیاندن بە هەموو حزب ولایەنە کوردپەوەرو نیشتیمانپەوەرەکان لە سەر ئاستى هەموو کوردستاندا .

په‌كه‌كه‌ ، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ دروستكراوه‌ ، بیر قه‌بووڵنه‌كردنی ڕای جیاواز و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بووه‌ ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ تیرۆری ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی و خه‌ڵكی سڤیلی و بێ گوناهی لێبكه‌وێته‌وه‌ ، به‌ ده‌یان منداڵیان له‌ به‌رژوه‌ندی خۆیان و بۆ كاری مافیایی و تیرۆر و وه‌ك سووته‌مه‌نی به‌كارهێناوه‌ و  ئه‌وه‌ی كه‌ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر ودوژمنانی كوردستان نه‌یانتوانیووه‌ و بوێریان نه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد بیكه‌ن ئه‌وا په‌كه‌كه‌ دژ به‌ كوردوكوردستان كردۆێتی و به‌گوێڕایه‌ڵی و زیاده‌وه‌ دژایه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌ی كوردی له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كردووه‌ ، چونكه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ ئێستادا ده‌ست وقاچ و مه‌قاشی داگیركه‌ر ودوژمنانی كوردستان ، هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ش پێمان ده‌ڵێن كه‌ په‌كه‌كه‌ به‌ ڕۆژی ڕووناك كاری تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات و گروپێكی تیرۆریستیه‌ ، چونكه‌ ئه‌و تاقمه‌ بووه‌ته‌ ئامرازێك بۆ بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و نایاسایی له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تیی دا و به‌رده‌وامبوونیان له‌و كاره‌ تێكده‌رانه‌ و تیرۆریستیه‌ رووداوی نه‌خوازراوه‌ و مه‌ترسیدار به‌دوای خۆیدا جێده‌هڵێێت .

هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن چەكدارانی پەكەكە هۆكاری پشێوی و خراپیی بارودۆخێكی ناسەقامیگری نەخوازراون لە باشووری كوردستان، مەبەست و مەرامی ڕاستەقینەی پەكەكەش وەكو ئێمە دەیانناسین دژی ئەو قەوارە جوان و ئازاد و خاوەن یاسا و ڕێسا سەقامگیرەیە، كە لە هەرێمی كوردستان لەلایەن پەرلەمان و حكومەتی كوردستانەوە بەدی هاتووە، بەمەش پەكەكە دوژمنێكی سەرسەختی كورد و كوردستانە بەتایبەتی باشووری كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

عیڕاق هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە بێگانە دەزانێت

یاسین

بۆچی ھەڵبژاردنی دیزاینکراو قبوول کراونیە …

دڵشاد

دژی کوردستانی خۆتان مەبن

دڵشاد