zagros news agency

پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە

 

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی دورەید کەشموولە، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا دەکات و هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت.
ڕۆژی 19ـی تەمموزی 2024، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە بۆ کۆچی دوایی دورەید کەشموولە، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا و هاوخەمی بۆ خانەوادە و کەسوکارەکەی دەردەبڕێت.

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووی نەینەوا

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دورەید کەشموولە پارێزگای پێشووی نەینەوامان پێ گەیشت.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دورەید کەشموولە و هەموو دۆست و ئاشنایانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
19ی تەمموزی 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی جوداخوازانی باشووری یەمەن ‘بە یارمەتیی ئیمارات لەو وڵاتە هەڵات’

سەڵاح

کۆمپانیای Youtube یاسایەکی نوێی دانا بۆ دیتنی ڤیدیۆ

یاسین

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دوو بەرپرسی پێشوو ئازاد دەکات و لایەنێکی چەکدار بە تەقەمەنییەوە گەمارۆ دەدات

یاسین