zagros news agency

سەرۆکوەزیرانی لوبنان گەیشتە بەغدا

نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، کە سەردانەکە لەسەر داوای محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی تەمموزی 2024، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان کرد.
بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان، سەردانەکە چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت، ئەمەش لە وەڵامی بانگهێشتی سوودانی بووە، بۆ تاوتوێکردنی زۆرێک لە دۆسییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
میقاتی و شاندی یاوەری سەردانی لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقیش دەکات و لەگەڵی کۆدەبێتەوە، هەروەها کۆبوونەوەیەکی فراوانتر بە بەشداری شاندەکانی هەردوو وڵات ئەنجام دەدرێت، دواتر کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی دەکەن.
پرسی سووتەمەنی عێراق و قەرزە دواکەوتووەکانی عێراق کە قەرزاری لوبنان بووە، تەوەری گفتوگۆکان دەبێت، هەروەها سووتەمەنی عێراق گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ کەرتی کارەبای لوبنان.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

موقتەدا سەدر: پێویستە چەک تەنیا لەدەستی سوپا و هێزە ئەمنییە فەرمییەکان بێت

یاسین

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد ده‌كات

دڵشاد

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح