ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات     

 

شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات و بەفەرمی بانگهێشت کراون.

بڕیارە رۆژی هەینی 26-07-2024، لە پاریس دەست بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بکرێت و شاندێکی هەرێمی کوردستانیش داوەتکراوە لەو بارەیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر رایگەیاند، لەلایەن سەرۆکی شارەوانی پاریس بانگهێشت کراون بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئەنجومەنی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پارێزگار و، سەرۆک شارەوانییەکانی فرانکۆفۆنی و رێوڕەسمەکانی یاریەکانی ئۆڵۆمپیاد لە رۆژانی 25 و 26ـی ئەم مانگە.

گوتیشی: “هەرێمی کوردستان شەرەفەمەند و خۆشحاڵە بە بوونی پەیوەندی و دۆستایەتی و پشتگیری فەرەنسا بۆ دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان و سەقامگیری لە ناوچەکەدا”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو باران دەبارێت

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا لە هەولێر دەکات

دڵشاد

دەوڵەتی یاسا دەست لە پۆستی پارزێگاری دیالە هەڵناگرێت

سەڵاح