ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری ناوخۆ بۆ پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی ناوخۆ بڕیاری نوێ دەردەكات

 

وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، واژۆی لەسەر هەمواری ڕێنوێنییەکی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی ناوخۆ کرد.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ 24ی تەممووز، وەزیری ناوخۆ واژۆی لەسەر هەمواری ڕێنوێنیی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.”

ئاماژەی بەوەش دا: “بەپێی هەمواری نوێ، ئەو ئەفسەرانەی لە پلەی (عەقید)دان و ئامادەکاری دەکەن بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانیان بۆ (عەمید)، لە کاتی فەراهەمبوونی مەرجە یاساییەکان، دەکرێت لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی، یان بەڕێوەبەری بەش بن، لە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ.”

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕوونیشی کردەوە: “ئەو بڕیارە داواکاریی سەدان عەقیدە، کە بە یاداشتی جۆراوجۆر گەیشتبووە وەزیر و جێبەجێ دەبێت”.

هێمن میرانی دەشڵێت: “ئەم جۆرە لە حوکمڕانی پێی دەگوترێ حکوومەتی وەڵامدەرەوە، کاتێک هاووڵاتیان لە هەر چین و توێژێک داواکارییەکی ڕەوایان هەبێت و پێشکەشی بکەن، لەم جۆرە حوکمڕانییە داواکارییەکە بە وردی دیراسە دەکرێت و وەڵام دەدرێتەوە”.

جەخت دەکاتەوە، سەدان ئەفسەر لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەو بڕیارە سوودمەند دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی ئەنجوومەنی باڵای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکان کۆبووەوە

یاسین

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان: بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیی، شاندێک دەچێتە بەغدا

یاسین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئازەربیجان دەکات

یاسین