دکتۆر فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس ڕایگەیاند، فەرمان لە کەیسی دەستگیر کردنی کاکە حەمە دوای ئەم هەموو ساڵە دەرکەوت کە ئامانجێکی سیاسی لەپشتەوەیە.
تۆفیق سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەوەی کە لە ئێستادا داوای ئەم بارەگایە دەکرێت، لە کاتێکدا لە دوای ساڵی ١٩٩١ەوە لەلایەن حزبی سۆسیالیستەوە بەڕێوە دەبرێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، حزبی سۆسیالیست بە خوێن لە ساڵی ١٩٩١ لە چنگی حکومەتی بەعس دەریهێناوە، بۆیە هەرکەسێک داوای ئەم بارەگایە بکات دەبێت میراتگری حزبی بەعس بێت ئینجا دەتوانێت داوای بکاتەوە.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، وتەبێژی پارتی سۆسیالیست جەختی لە پرەنسیپی مامەڵەی یەکسان کردەوە و گوتی: “هەر کاتێک بارەگاکانی دیکە لە حیزبە سیاسییەکان وەرگیرانەوە، ئاساییە داوای ئەو بارەگایانە لە حیزبەکەی ئێمەش بکەن.”

