ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زەوی بەسەر خانەنشینانیش دابەش دەكرێت

 

بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە دابەشكردنی زەوی خانەنشینانیش دەگرێتەوە و دەتوانن هەفتەی داهاتوو فۆڕم پڕ بكەنەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە کە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی (28/7/2024) دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی.

راشیگەیاند:  فۆڕمەکە تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون.

هەروەها رایگەیاند: تەنها ئەو خانەنشینانەش دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە کە پێشتر بەهیچ جۆرێک سوودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی.

هەواڵی پەیوەندیدار

داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت خۆیان له‌ كڕینی ده‌رمانی نایاسایی به‌دوور بگرن، مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت

سەڵاح

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دڵشاد

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بنکەی لالش

دڵشاد