د. وان دزەیی: دەکرێت هۆکارەکان بگەڕێنەوە بۆ ناشارەزایی پزیشکەکە یان ناڕێکیی چارەخواز و ئەو تاقیگەیەی کیف و ددانەکانی لێ دروستدەکرێت، هەر بۆیە پێویستە؛
– پزیشکێکی شارەزا هەڵببژێردرێت و رێگەیەک دەستنیشان بکرێت کە کاتی نەبێت و چەند ساڵێک جوانکارییەکە بەرگە بگرێت.
– ئەو مادانەی لە تاقیگەکان بەکاردێت بۆ دروستکردنی کیفی ددان یان ”ڤنییر” کوالێتییان بەرز بێت.
– چارەخواز پێش ئەنجامدانی جوانکارییەکە، دەم و ددانی بە بەردەوامی شۆردبێت.
– چارەخواز سەردانی پزیشکەکەی بکاتەوە بۆ چاودێریکردنی هۆڵیوود سمایلەکەی.
– ئەوانەی جگەرە دەکێشن و خۆراکی رەق دەخۆن، هۆڵیوود سمایلەکەیان زیاتر بپارێزن، چونکە ئەوانە ئەگەری سەرنەکەوتنی هۆڵیوود سمایلەکە زیاددەکات.