ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یەکێتی ئەوروپا ملیارێك و نیو یۆرۆی رووسیا بۆ ئۆکرانیا دەگوازێتەوە

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێرڵاین ڕایگەیاند یەکێتی ئەوروپا 1.5 ملیار یۆرۆ لە داهاتی سەرمایە سڕکراوەکانی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا دەگوازێتەوە.

لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا لە مانگی دووی ساڵی 2022 دا، وڵاتانی ڕۆژئاوا نزیکەی 300 ملیار دۆلارییان لە سەرمایەکانی ڕووسیا سڕکردووە.

مانگی ڕابردوودا وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت و یەکێتی ئەوروپا ڕازیبوون بە بەکارهێنانی ئەو داهاتەی کە لە سەرمایەکانی ڕووسیاوە دەستکەوتوون بۆ پێدانی 50 ملیار دۆلار بە ئۆکرانیا وەکو قەرز، ئەمەش لە بەرگرییەکەیدا دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا، بۆ ئەوەی بتوانن یارمەتی ئۆکرانیا بدەن. ڕووسیا بەڵێنیداوە ڕێکاری یاسایی بگرێتەبەر.

ڕۆژی هەینی ڤۆن دێرڵاین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند ” ئەمڕۆ 1.5 ملیار دۆلار لە داهاتی سەرمایە سڕکراوەکانی ڕووسیا بۆ بەرگری و ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا دەگوازینەوە. هیچ سیمبولێکی باشتر یاخود بەکارهێنانێکی باشتری پارەکەی کرێملن نییە لەوەی کە بەکاربێت بۆ ئەوەی ئۆکرانیا و ئەوروپا ژیانێکی پارێزراوترییان تێدا بێت.”

سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا دینیس شمیهال سوپاسی یەکێتی ئەوروپای کرد.

وتی ” سوپاس ڤۆن دێرڵاین و یەکێتی ئەوروپا بۆ پشتیوانییە جێگیرەکەتان و ئەم یارمەتییە گرنگە بۆ بەرگری و ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا. پێکەوە ناخۆشییەکان دەگۆڕین بۆ هێز و بونیادنانی ئەوروپایەکی پارێزراوتر و بەهێزتر.”

ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی بژاردەکانییان کردووە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سزاکانی سەر سەرمایەکانی بانکی ناوەندی ڕووسیا لە پێناو دەستکەوتنی قەرزێکی کۆمەڵەی حەوتدا بۆ ئۆکرانیا، ئەمەش بەپێی نوسراوێکی یەکێتی ئەوروپا و بەیاننامەکان لە دیبلۆماتکارانەوە.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

لە بەغدا هێرش بۆ سەر کۆمپانیا بیانییەکان لە زیادبوون دایە

سەڵاح

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌یه‌كی كوردستانی هه‌ژاند

سەڵاح

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە ١١ سووریایی بە دەستی جەندرمەی تورک کوژراون

یاسین