zagros news agency

کێشەی بۆ بەبازاڕکردن بۆ خورمای عێراق دروستبووە

 

بەرهەمی خورمای عێراق بەراورد بە ساڵانی ‌ڕابردوو زیاتر بووە، بەڵام کێشەی بە بازاڕکردنی هەیە و بەو هۆیەشەوە زیانێکی گەورە بەر ئەو کەسانە دەکەوێت دارستانی خورمایان هەیە.

محەمەد خوزاعی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئەمساڵ خورمایەکی زۆر هەناردەی وڵاتانی کەنداو بکەن بەتایبەتی ئیمارات بکەن.

وەزارەتی کشتوکاڵ لە ماوەکانی رابردوودا سەردانی تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکەی کرد بۆ ئەوەی دەروازەکانیان بە ڕووی خورمای عێراقدا بکەنەوە، بەڵام تائیستا ئەم هەوڵانە ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە.

بەپێی داتاکانی رێکخراوی فاو، عێراق لە ریزبەندی‌ی گەورەترین بەرهەمهێنەرانی خورمادا لە پلەی چوارەمدایە و ساڵانە هەشت ملیۆن و 500 هەزار تۆن خورما بەرهەم‌دەهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڕەشە ئەمنییەکان لە ئۆسکاری 2026 و ئەگەری هێرشی درۆنی

ART

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

‎حکومەتی عێراق ناڕەزایەتییەکی توند ئاراستەی ئەمریکا دەکات و پەنا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەبات

دڵشاد