zagros news agency

لەسەر زەوییەکی کشتوکاڵی کەسێک کوژرا و تۆمەتبارانیش دەستگیرکران

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی بابل، تاوانێکی کوشتنی نادیاری ئاشکراکرد، لەگەڵ دەستگیرکردنی تاوانباران لە ناوچەیەکی پارێزگاکەدا.
فەرماندەیی پۆلیسی بابل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “تیمێکییان لە بەشی دژە تاوانی باکووری بابل، توانیان تاوانێکی کوشتن ئاشکرا بکەن، کە لە ناوچەکەدا ڕوویداوە، هەروەها لەسەر دۆسیەکە، حەوت کەسیان دەستگیر کردووە و دانیان بە تاوانەکەیان ناوە، کوشتنەکەش لەسەر فرۆشتنی زەوییەکی کشتوکاڵی بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “تیمەکە بە کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری پێویست لەڕێگەی کامێرای چاودێریەوە توانیویانە تاوانباران دەستگیربکەن”.
فەرماندەییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “گوتەکانی تۆمەتباران تۆمارکراون، دانیان بەوەدا ناوە کە تاوانەکەیان ئەنجامداوە، هەروەها ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاز بانگهێشتی عەلی زەیدی دەکات بۆ سەردانیکردنی سعوودیە

یاسین

دوو ملیۆن منداڵ له بەشه خۆراکی مانگانه بێ‌بەشن

یاسین

باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە دەوامی ئێواران بۆ بەشی کارتی نیشتمانی دەکاتەوە

یاسین