zagros news agency

باشترین میوەکان بۆ دابەزاندنی کێش

سەنتەری فیدڕاڵی خۆراک ڕایگەیاند میوەکان بەردەوام بە بەشێک لە سیستمی خۆراکی دابەزاندنی کێش دادەنرێن، چونکە کالۆریان کەمە و دەوڵەمەندن بە کانزا و ڤیتامینە بەسوودەکان بۆ جەستە.

ڕوونیکردەوە ئەو میوانەی دەوڵەمەندنن بە شەکری میوە یان فرەکتۆز وەک ترێ، مۆز، مانگۆ و هەنجیر زیادەڕەویکردن تێیاندا دەبنە هۆی زیادبوونی کێش، چونکە جگەر فرەکتۆزە زیادەکان دەگۆڕێت بۆ چەوری و پارێزگاریان لێدەکات.

باشترین میوەکان بۆ دابەزینی کێش بریتین لە، بلوبێری، شلیک، پاپایا و میوە مزرەکانی وەک پڕتەقاڵ، پاپایا ئەنزمی “باباین”ی تێدایە یارمەتی سووتانی چەوری دەدات، بلوبێری بۆلیفینۆلاتی تێدایە کاریگەری ئەرێنی لەسەر سووتانی چەوری و شەکر هەیە، هەمووشیان ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزا بەسوودەکانیان بۆ جەستە تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارە دیارەکانی خوورانی پێست بەشێوەیەکی بەردەوام

lana

سوود و زیانەکانی شەربەتی هەنار

lana

کاریگەری خواردنەوەی قاوە لەسەر ڕێژەی شەکری خوێن چییە؟

lana