zagros news agency

ئەم خواردنانە منداڵ لە توشبوون بە فشەڵبوونی ئێسکەکان دەپارێزن

نەخۆشی فشەڵبوونی ئێسکەکان یەکێکە لەو نەخۆشیانەی لەنێوان کەسانی بەتەمەندا زۆر باوە، بەڵام منداڵانیش بەشێوەیەکی بەرچاو تووشی دەبن، هەندێک لە توێژینەوەکان سەلماندویانە سیستمی خۆراکی کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی توشبوون بە فشەڵبوونی ئێسکەکان هەیە.

یەکێک لە باشترین خواردنەکان بۆ رێگریکردن لە توشبوون بە فشەڵبوونی ئێسکەکان بەرهەمە شیرەمەنیەکانە وەک شیر، ماست و پەنیر، هەروەها سەوزەواتەکانی وەک بڕۆکلی، شێلم و کەلەرم بەهەمان شێوە ڕۆڵێکی گرنگیان لە ڕێگریکردنی ئەو نەخۆشیەدا هەیە، ماسییەکانی وەک سەلەمون و سەردین و چەرەساتەکانی بادەم و گوێز یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدەن.

دانەوێڵە تەواوەکان و شەربەتی سروشتی پڕتەقاڵ بەیەکێک لە باشترین خواردن و خواردنەوەکان بۆ ڕێگریکردن لە فشەڵبوونی ئێسکەکان دادەنرێن، بۆیە پێویستە ئەو جۆرە خواردنانە لە سیستمی خۆراکی منداڵدا هەبێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بەو نەخۆشیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرنگترین سودەکانی سرکەی سێو بۆ قژ

lana

سێیەکی گەنجان ژیریی دەستکرد بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر مادده هۆشبەرەکان و کحول بەکار دێنن

سەڵاح

لە پارێزگای زیقار زیاتر لە 120 کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوونە

سەڵاح