zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات

 

ڕۆژی پێنجشەممە 1ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان برێم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەورەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی و بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد

سەڵاح

لۆزان… پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداریی كۆنگره‌ی 44ـمینی شاره‌ فڕانكۆفۆنییه‌كان ده‌كات

دڵشاد

سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران بە تەواوی وێران کراون

یاسین