zagros news agency

بەپەلە…. ئەنجومەنی دادوەری عێراق چەند حزبێکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لە ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی هەریەك لە (تەڤگەری ئازادی كوردستان، حزبی ئازادی دیموكراتی ئێزدی، حزبی بەرەی تێكۆشانی دیموكراتی) هةرەها بارەگاكانیان دادەخرێت و دەستبەسەر كەلوپەل و داراییاندا دەگیرێت، ئەم سێ حزبە نزیكن لە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە.

دەستەی دادوەری هەڵبژاردن بیانووی بۆ هەڵوەشاندنەوەو قەدەغەكردنی ئەو سێ حزبە بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە, بەپێی بڕگەی یەكەم و دووەم لە مادەی 25ی یاسای حزبە سیاسیەكان ژمارە 36ی ساڵی 2015 نابێت هیچ حزبێكی سیاسی لەرووی تەنزیمی و داراییەوە پەیوەست بێت بە حزبی غەیری عێراقی و لەلایەن هیچ هێزێكی دەرەوەی عێراق ئاراستە بكرێت.

 

ۆ

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

پەیامی پارێزگاری هەولێر، لە ساڵیادی شاڵاوی بەدناوی ئەنفال

دڵشاد