zagros news agency

جەهەپە پێش ئاک‌پارتی کەوتەوە

 

لە تورکیا دوای 22 ساڵ دەنگی ئاکپارتی لە نزمترین ئاستدایە و جەهەپە 7.7 خال لە پێشە.

کۆمپانیای راپرسیی مێترۆپۆڵ ئەنجامی کۆتا راپرسیی بڵاوکردەوە کە بە بەشداریی 1784 كه‌س بۆ چوار مانگی ئەمساڵ کراوە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپرسیە جەهەپە لە پلەی یەکەم دایە و دەنگەکانی لەمانگی ئه‌پریل لەسەدا 35.9، لە مانگی ئایار، لەسەدا 33.2، لە مانگی حوزەیران لەسەدا 32.8 و لە مانگی تەممووزیش لەسەدا 33.8ـە.

هاوکات دەنگەکانی ئاکپارتی لە مانگی نیسان لەسەدا 31.1، لە مانگی ئایار لەسەدا 29.1، لە مانگی حوزەیراندا لەسەدا 32.4 و لە مانگی تەممووزیش لەسەدا 26.1. بەگوێرەی راپرسییەکە، دەنگی جەهەپە 7.7 خاڵ لە پێش ئاکپارتییە.

لە ساڵی 2002ـەوە تا ئێستا دوای 22 ساڵ ئاکپارتی گەیشتووەتە نزمترین ئاست.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی راگەیندرا

یاسین

لە باکووری کوردستان چیاکانی ناوچەی شرناخ قەدەغە کران

سەڵاح

شۆڕشێکی نوێ لە تۆری X وەرگێڕانی دەنگی ڕاستەوخۆ و گۆڕانکاری گەورە لە بڵۆک

یاسین