zagros news agency

وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتیی زانایان: مافی خۆمانە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر قاسم شەشۆ بگرینەبەر

 

لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی کوردستان ڕایانگەیاندووە: بەتوندی سەرکۆنەی قسەکانی قاسم شەشۆ دەکەین، کە لەمیانی بۆنەیەکدا لە شنگال، بەرامبەر ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێغەمبەرمان (محەممەد – دروودی خوای لەسەر بێت) گوتوویەتی، بە مافی خۆمانی دەزانین، کە ڕێکاری یاسایی لەم بارەیەوە بگرینەبەر.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: یەکێک لە شانازییەکانی ھەرێمی کوردستان، پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەییە، کوردانی ئێزدیی بەدەستی تیرۆرستانی داعش جینۆساید و ڕەفتاری نامرۆییان بەسەرداھاتووە، ئەم رەفتارەی تیرۆرستانی داعش، کە بەرامبەر ھەموو پێکھاتەکان ئەنجامدراوە، پێچەوانەی پرەنسپیە پیرۆزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ئایينەکانی ترە و ھیچ کات کردەوەی تیرۆرستی و توندڕەوی و خراپەکاری لەسەر ھیچ ئایين و نەتەوەیەکی ھەژمار ناکرێت، بۆیە ناکرێ بە بیانووی کردەوە توندڕەوەکان لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بدرێت.

هاوکات وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان ئاماژەیان بەوەکردووە: ئەم جۆرە لێدوانانە لە ھەر کەسێک بێت ڕێگە پێدراو نییە، لەپێناو یەکڕیزی و پێکەوەژیان و یەکتر قبووڵکردن دەبێت ھەموو لایەک سەرکۆنەی ئەم ڕەفتارانە بکەین، کە ھەستی موسڵمانان یان ھەر ئایين و نەتەوەیەکی تر بریندار بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە یەک ملیار و 300 ملیۆن دینار پێشکەش بە زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک کرا

یاسین

ئه‌حمه‌د هۆشیاری بۆ زاگرۆس زانیاری لەبارەی گەشتی فرۆکەخانەی هەولێر دەخاتەڕوو

یاسین

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

یاسین