به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، ئوسامه نوجێفی ئەمینداری گشتیی حزبی موتتەحیدون و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حزبی سیادە پرسەنامەیه‌ک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکه‌ن.
به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی سه‌رۆك بارزانی، ئوسامە نوجێفی ئەمینداری گشتیی حزبی موتتەحیدون پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و كه رایگه‌یاندووه: بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خوشکی فەخامەتی سەرۆک مەسعود بارزانیمان پێگەیشت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، داوا لە خوای گەورە دەکات خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خانه‌واده‌كه‌ی و کەسوکارەکەی ببەخشێت.
هه‌روه‌ها خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حزبی سیادە پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كات و تێدا هاتووە: پرسە و سەرەخۆشی لە ماڵباتی برامان سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەین بۆ کۆچی دوایی خوشکی خوا لێخۆشبوویان زەکیا مەلا مستەفا بارزانی.
راشیگه‌یاندووه، داوا لە خوای گەورە رەحمەتی خۆی بەسەر کۆچکردوو ببارێنێت و سەبر و ئارامیش بە خانه‌واده‌كه‌ی ببەخشێت.