zagros news agency

وەزیری ناوخۆ لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی باكوری راین وێستڤالیا كۆبووەوە

 

رۆژی سێشەممە، 6ـی ئابی 2024، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە  ئەڵمانیا، لەگەڵ  هێربێرت ڕێول، وەزیری ناوخۆی هەرێمی باکوری ڕاین وێستڤالیا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری ناوخۆی هەرێم  سوپاسی حکوومەت و گەلی ئەلمانیای کرد، بە تایبەت هەرێمی باکووری ڕاین- وێستڤالیا بەرامبەر بە پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان. و داواشی کرد لە هاوکارییەکانیان بەردەوام بن تاکو ئاوارەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە و بەسەربەرزی دەگەرێنەوە زێدی خۆیان.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندی ئەمنیی نێوان هەردوو هەرێم و بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ ڕێگریکردن لە تاوانی ڕێکخراو کرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

تره‌مپ: زۆر له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نزیك بووینه‌ته‌وه‌

سەڵاح

ڤان دایک پەیامێک بۆ ئاڕنۆڵد دەنێرێـت

یاسین

دەستگیر کردنی پێنج تۆمەتبار کە(سێ) تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە

یاسین