ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاتووچۆی بازرگانی لە سنووری پەروێزخان ڕادەگیرێت

بەهۆی ئەوەی پیشبینی دەکرێت ئەمساڵ ژمارەیەکی زیاتر زیارەتکاری ئێرانی بۆ چلەی ئیمام حوسێن لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان هاتوچۆ بکەن، لە ڕۆژی ١٤ تا ٢٨ی ئاب ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو سنوورە ڕادەگیرێت.
عەلیئەسغەر عەباسزادە، چاودێری گومرکەکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، لە ناوەندی ئەربەعینی پارێزگاکە ئەو بڕیارەیان داوە، بەڵام بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی پەکی نەکەوێت، بارهەڵگرەکان دەتوانن لە سنووری سوومارەوە هاتوچۆ بکەن و ئاڵوگۆڕی کاڵا لەو ماوەیەدا بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت.
عەباسزادە پێشتر بە ئاژانسی هەواڵی میهری ڕاگەیاندووە، لە مانگی ئادار تا حوزەیرانی ئەمساڵ بە بەهای ٣٥١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار کاڵای ئێرانی لە سنووری پەروێزخانەوە هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو ٤٠٪ زیادی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌وێنه‌… سەرۆک بارزانی سەردانی قەڵای هەولێرى کرد

سەڵاح

ئاگادارییەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

یاسین

بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکوومەت یاداشتێکی لەیەکتێگەیشتن واژۆ کرا

سەڵاح