zagros news agency

بەرشەلۆنە کەوتە کێبڕکێیەک لە گەل ڕیاڵ بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول

بەپێی ئەوەی لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکاندا ئەمڕۆ یەکشەممە پشتڕاستکرایەوە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کەوتە کێبڕکێیەک بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول.

 

ڕۆژنامەی زە سەن ڕایگەیاندووە، یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول چاودێری پێشهاتەکانی دۆخی یاریزانی ئینگلیزی ئەلێکساندەر ئارنۆڵد دەکات، ئەمەش هەمان ئەو کارەیە کە ڕیاڵ مەدرید ماوەیەکە ئەنجامی دەدات.

 

گرێبەستەکەی ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی تەمەن ٢٥ ساڵ لەگەڵ لیڤەرپوول ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت، یاریزانەکەش پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ یانەی مێرینگی هەیە.

 

ڕۆژنامەی سەن ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو ڕکابەرەکەی تۆپی پێی ئیسپانیا پێیان وایە ئەلێکساندەر ئارنۆڵد ئامادەیە لیڤەرپوڵ جێبهێڵێت، چونکە ئەم دووەمیان ئەستێرە لاوەکەی کۆنر برادلی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانی سەرەکی لە پۆستی بەرگریکاری ڕاستدا.

 

پێشبینی دەکرێت لیڤەرپوول گرێبەستێکی نوێ پێشکەش بە ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بکات، بەمەش مووچەکەی زیاد دەکات، بەڵام بەبێ ئەوەی زیادەڕەوی لە مووچەکەی بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سندوس حوسێن : خەلكی هەلەبجە دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن

گوران

کەشناسی: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ کەمێک دابارین

سەڵاح

دوو کاندیدی کورد سەرکەوتنیان بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا مسۆگەرکرد

سەڵاح