له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بە ئامادەبوونی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبا، ماستەر پلانی وەزارەتی کارەبا بۆ ماوەی 10ساڵی داهاتوو (2023-2032) خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بۆ یەکەمجارە ماستەر پلانی وەزارەتی کارەبا لە لایەن ستافێکی ئەندازیاری ناخۆیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانان بۆ ماوەی 10 ساڵی داهاتوو ئەپدەیت کراوەتەوە و، تێیدا شێوازی باشترکردنی سێکتەری کارەبا بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا بە هاوبەشانی خراوەتەڕوو.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه لە ماستەر پلانەکەدا، لیستێک لەو پرۆژانەی پێویستە لە کەرتی کارەبا لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوو جێبەجێ بکرێن، ڕیزبەند کراون; وەک وێستگە و راکێشانی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا و چەندین پرۆژەی دیکە کارەبا، لە ماستەر پلانەکەدا گرفت و کێشە و ئاستەنگ و پلان و ڕێگا چارەسەرەکانیش خرایەڕوو.