ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەهۆی بوومەلەرزەوە 25 کەس لە سووریا بریندار بوون

لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر کە ناوەڕاستی سووریای گرتەوە و دانیشتووانی چەند پارێزگایەک و وڵاتانی دراوسێ هەستیان پێکرد، نزیکەی 25 کەس لە پارێزگای حەما برینداربوون.

بەڕێوبەری تەندروستی حەما، ماهر یونس، ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەو بوومەلەرزەیەی شەوی ڕابردوو، پارێزگای حەمای گرتەوە، 25 کەس برینداربوون و بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی سەلامیە گوزارانەوە.

ناوەندی نیشتمانیی بوومەلەرزە لە سووریا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 11:56 خولەکی شەو بە دووری ٢٨ کم لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەما و بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ڕووی داوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 13 بوومەلەرزە لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەما ڕوویانداوە.
دانیشتوانی چەند شارێکی سووریا، لەوانە دیمەشق، حمس، حەلەب و لازقییە، هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، ئەمەش وایکرد زۆرێکیان لە ترسی داڕمانی باڵەخانەکان ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و بچنە سەر شەقامەکان .
لای خۆیەوە سەنتەری توێژینەوەی جیۆساینسی ئەڵمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی نزیکەی 4.8 پلە لە ناوچەی ئوردن و سووریای هەژاندووە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتەری ئەڵمانیا: بەم زوانە ئێران دەبێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

سەڵاح

ڕووسیا و چین و ئێران پشتیوانیی رێککەوتننامەی ئەتۆمی دەکەن

سەڵاح

پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان گەڕایەوە بەغدا

سەڵاح