zagros news agency

لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو عێراق 10 تریلیۆن دیناری قەرز کردووە

سەرۆکی دامەزراوەی ‘عێراق موستەقبەل’ ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا حکوومەتی عێراق بڕی 10 ترلیۆن دیناری قەرزکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی قەرزی ناوخۆ بە ڕێژەی 11%.

مەنار عوبێدی، سەرۆکی دامەزراوەی ‘عێراق موستەقبەل’ بۆ لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاری ئابووری ڕایگەیاندووە، تەنها لە ماوەی شەش مانگدا حکوومەت 10 ترلیۆن دیناری قەرزکردووە، کە بەوشێوەیەیە سێ ترلیۆن دینار لە بانکە حکوومییەکان، چوار ترلیۆن دینار لە بانکە بازرگانییەکان و سێ تریلیۆن دینار لە فرۆشتنی سەنەدات، ئاماژەی بەوەشکرد، قەرزی ناوخۆیی بە ڕێژەی 11% لە ماوەی شەش مانگدا زیادی کردووە.
دەشڵێت، کۆی گشتی قەرزەکانی ئەو لایەنانە 21 ترلیۆن دینار بووە، کە دەکاتە 17%ی قەبارەی وەبەرهێنانی بانکی بازرگانی و حکوومی کە 10%ی سەروەت و سامانی بانکەکان پێکدەهێنێت، ئەمە جگە لە پابەندبوونەکانی وەزارەتی دارایی بەرامبەر بە بانکی ناوەندی کە بڕی 41 تریلیۆن دینارە، کە دەکاتە 21%ی سەروەت و سامانی بانکی ناوەندی بە واتایەکی تر، نزیکەی 15%ی پارەی کەرتی دارایی وەک قەرز لەلای حکوومەتی ناوەندیدایە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌حمه‌د گلی: ئه‌و واقعه‌ی مافیا گه‌ریه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی له‌ سلێمانی دایناوه‌ ده‌بێت كۆتایی پێبهێنرێت

دڵشاد

مانچێستەر یونایتد نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

سێ ئاگاداری بەپەلە لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە بۆ دەنگدەران

یاسین