ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەحمەد کیکی: هیچ وادەیەک نییە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

 

لە دوای دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای نەینەوا و ناڕەزایەتی بەشێک لە لایەنەکان لەوانەش پارتی، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دیاری نەکراوە.
زیاتر لە مانگێک بەسەر دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا تێدەپەڕێت، یەکێتی و چەند لایەنێك پۆستەکانیان لەنێوان خۆیاندا دابەشکردووە و فراکسیۆنی نەینەوا لیئەهلیها و پارتی دژ بەو هەوڵە بایکۆتی دانیشتنەکانیان کردووە.
لەم بارەیەوە، ئەحمەد کیکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک نییە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە و هیچ نزیکبوونەوەی نێوان لایەنەکان نییە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.
هەروەها ئەحمەد کیکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانس خستەروو، کە بڕیاری گۆڕینی پۆستە ئیدارییەکان کە پێشتر ئەنجوومەنەکە دەریکردبوو لە لایەن پارێزگاری نەینەوا ڕەتکرایەوە و هێشتا دادگە بڕیاری خۆی لەمبارەیەوە نەداوە.
لە سەرەتای مانگی تەمموزی ڕابردوو لایەنەکانی سەربە حەشدی شەعبی و یەكێتی كە  16 کورسییان هەیە، دانیشتنێکیان کرد و بەشێکی زۆری پۆستەکانی قەزا و ناحیەکانیان دابەشکرد.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٦۰۰ لاپتۆپ و داتاشۆ بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەر دابین دەکرێت

یاسین

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی : هیچ نەخۆشخانەیەک نەفرۆشراوە

یاسین

سەرۆک وەزیران: داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەم بە شێوەیەکی شارستانی و دوور لە سووکایەتی و ناوزڕاندن بانگەشە بکەن

سەڵاح