zagros news agency

دوو دەروازەی سنووریی سووریا بۆ چوارمانگی دیکەش بە ڕووی یارمەتیاندا کراوە دەبن

حکوومەتی سووریا ڕێگەی دا دەروازەکانی “ڕائی” و باب‌ئەلسەلام” بۆ ماوەی ٤ مانگی دیکە بۆ یارمەتییە مرۆییەکان بە کراوەیی بمێننەوە.
نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی (OCHA) پێشوازی لە ڕەزامەندیی حکوومەتی سووریا بۆ درێژکردنەوەی میکانیزمی گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی لە ڕێگەی دەروازەکانی ڕائی و باب‌ئەلسەلام لە باکووری سوریا دەکات.
بەگوێرەی نووسینگەکە، ئەم دوو دەرگایە بۆ تێپەڕاندنی هاوکارییەکان تا ١٣ مانگ بە کراوەیی دەمێننەوە.
دوای بوومەلەرزەی ساڵی 2023، حکوومەتی سووریا ڕەزامەندیی دەربڕی نەتەوە یەکگرتووەکان هەردوو دەروازەی ڕای و باب ئەلسەلام بۆ یارمەتیدانی خەڵکی باکوری سوریا بەکاربهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تانکی ئیسرائیل چوونە قوڵای شاری قونەیتەرەی سووریا

سەڵاح

هەڵاتنی ئەسەد…”ڕێککەوتنێکی گوماناوی” لەگەڵ ئیسرائیل لە بەرامبەر پاراستنى ژیانی

سەڵاح

ئەمەریکا 200 سەرباز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات

سەڵاح