عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کۆبووەوە باسیان لە دۆخی دارایی و ئابووری عێراق کرد.
عەتوانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە؛ بوونی بودجەی سێ ساڵ لە عێراق ئاماژەیەکی باشە بۆ جێگیریی دۆخی دارایی و ئابووری عێراق.
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختیکردووەتەوە ئەو سزایەی ئەمەریکا بەسەر بانکە عێراقییەکاندا سەپاندوویەتی کاریگەری خراپی هەبووە، بەتایبەتی کاتێک کە سزادانی 14 بانک بە گوژمە و بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی لەپێشینە بووە.