zagros news agency

خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوول لەیەکەم یاری سەرکەووتنی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ئیپسویچ.

 

لە ئەنجامدا یانەی ڕێدز بە سەرکردایەتی سەڵاح توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکە بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتریان، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 60دا، دیێگۆ جوتا بە ئاسیستێکی مەحەمەد سەڵاح توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات،

دوای تێپەڕبوونی تەنیا پێنج خولەک، ئەمجارە سەڵاح خۆی توانی بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگا بهەژێنێت و سەرکەوتن بۆ یانەکەی بەدەست بهێنێت.

 

بەم ئەنجامە، یانەی لیڤەرپوول بە سەرکردایەتی ئارون سلۆت یەکەم سەرکەوتن لە یەکەم یارییدا بەدەستهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیداری کەم وێنەی نوێنەرانی حەماس و فەتح بۆ دەسەڵاتداریی کەرتی غەزە

سەڵاح

مەسرور بارزانی: هیوادارم هاووڵاتییان سزای ئه‌وانه‌ بده‌ن یاری به‌ چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن

سەڵاح

یاریدەدەری پارێزگاری مووسڵ: لە شنگال زانکۆ دروست دەکرێت

سەڵاح