ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەم رێگایانە ڕێگری لە وشکبوونەوەی گورچیلەکان بکە

لە وەرزی هاویندا وشکبوونەوەی جەستە و گورچیلەکان بەراورد بە وەرزەکانی دیکە زیاتر دەبێت، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت وەک دابەزینی پەستانی خوێن و دروستبوونی کێشە تەندروستییەکانی گورچیلە.

تەندروستبوونی گورچیلەکان و ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەیان زۆر پێویستە بۆئەوەی لە دروستبوونی بەرد و کێشەکانی دیکەی گورچیلە بەدووربیت، بەم ڕێگایانە دەتوانیت ڕێگری لە وشکبوونەوەی گورچیلەکان بکەیت:

-ڕۆژانە بەلای کەمەوە خواردنەوەی دوو لیتر ئاو
-دوورکەوتنەوە لە کافایین چونکە هۆکارێکە بۆ وشکبوونەوەی جەستە و گورچیلە
-نامانەوە لە شوێنی گەرم بۆ کاتێکی زۆر
-زیادەڕەوینەکردن لە بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێندا
-خواردنی میوە و سەوزەواتەکان کە ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە وەک خەیار و شوتی

لەگەڵ ئەوەشدا نەخۆشانی شەکرە و پەستانی خوێن پێویستە زیاتر ئاگاداری تەندروستییان بن و بۆ تەندروستی گورچیلەکانیان ڕێنمایی پزیشک وەربگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم پاقلەمەنیانە سوودیان بۆ توشبووانی شەکرە هەیە

lana

توێژینەوەیەک نهێنییەکی چاوی شین ئاشکرادەکات

lana

سوودەکانی شووتی

lana