zagros news agency

بەغدا.. گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس دروست بوو

دەرچووانی ساڵی 2023، لە بەشی پزیشکی خۆپیشاندانێکی گەورەیان لەبەردەم وەزارەتی دارایی ئەنجامدا، هاوکات پۆلیس ڕێوشوێنی ئەمنی توندی گرتووەتە بەر و ئاڵۆزیش لە نێوان هەردوولا دروست بووە.

میدیاکانی ناوخۆ ڕایانگەیاند، دەیان دەرچووی بەشی پزیشکی لە بەغدا لەبەردەم وەزارەتی دارایی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن دەکەن، هەر لەبەر ئەو هۆکارەش هێزە ئەمنییەکان لە شوێنەکە بڵاوەیان پێکرا.

هەروەها لەکاتی خۆپیشاندانەکەدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هەردوولا دروست بوو، کە پۆلیس بەدار لە خۆپیشاندەرانی دەدا.

خۆپیشاندانی دەچووانی بەشی پزیشکی بەهۆی دانەمزراندنیانە، کە بەگوێرەی یاسا دەبێت هەموو دەرچووانی ئەو بەشە دابمەزرێن، بەڵام  وەزارەتی دارایی و تەندروستی تەنها لە کۆی 60 هەزار دەرچوو 29 هەزار دەرچوو دادەمەزرێنن. چونکە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، کە ئەوان پێویستییان بە پزیشکی پسپۆڕی زۆر نییە، بەتایبەتی پزیشکی ددان، دەرمانساز، تەکنیکی تاقیگە و شیکەرەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ گوژمه‌ی 600 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردن و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ جێبه‌جێ كرا

سەڵاح

دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستیپێکرد

سەڵاح

مه‌رجه‌كانى حه‌ماس بۆ ڕێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ى تره‌مپ ئاشكرا ده‌كرێت

سەڵاح