zagros news agency

دوایین هەواڵ لەبارەی گەڕانەوەی گۆندۆگان بۆ مانسیتی

گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گەڕانەوەی ئیلکای گۆندۆگانی ئەڵمانی، یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ ڕیزەکانی سیتیزن.

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەم دواییە باس لەوە دەکەن کە گۆندۆگان داوای کردووە لەم هاوینەدا بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، هەروەها پرسیاری لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی بۆ مانچستەر سیتی کردووە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەران لە ئەوروپا، دووپاتیکردەوە: پیپ گواردیۆلا دەیەوێت گۆندۆگان بگەڕێتەوە، بەو پێیەی ئێستا گفتوگۆ لەگەڵ بریکارەکانی دەکرێت، دوای ئەوەی دوێنێ یەکەم پەیوەندی ئەنجامدرا.

 

فابریزیۆ لە هەژماری خۆیدا لە ماڵپەڕی “X” ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە پەیوەستە بە گۆندۆگانەوە، بەو پێیەی ئۆفەری سعودیە و قەتەریشی هەیە، جگە لە مانچستەر سیتی.

 

یاریزانە ئەڵمانییەکە داوای جێهێشتنی بلاوگرانای کردبوو، دوای ئەوەی لە کۆتایی ماوەکانی ئامادەکاریدا بۆی دەرکەوت کە ڕۆڵی ئەو لە وەرزی ئێستادا لەگەڵ تیپەکەدا پلەی لاوەکی دەبێت، بە سەرکردایەتی هانسی فلیکی هاونیشتیمانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر وڵاتانی دەوروبەر بەردەوامە

سەڵاح

ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا: هەواڵگریی ڕۆژئاوا و ئۆکرینا یارمەتی بکەرانی هێرشەکەی مۆسکۆیان داوە

سەڵاح

دكتۆرشاخەوان عەبدوڵا: هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت

یاسین